١٠ هاوڵاتیی کە نزیکەی ٩٥ ڕۆژ لەمەوبەر لەکاتی شەپۆلێکی دەستەبەسەرکردنی هاوڵاتیان و چالاکوانانی مەدەنی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستەبەسەرکراون، هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەر یەکە لە “ڕفیق پزیشکی”، “سەعید قادری”، “سەلاح پزیشکی”، “ئەبوبەکر پزیشکی”، “فەرزادپزیشکی”، “ئەرسەلان پزیشکی”، “کەریم پزشکی”، “بێهزاد پزیشکی”، “جەمال مرۆتی” و “سەعید ڕەشیدی”، پاش تێپەڕبوونی ٩٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە، هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە و سەرەڕای سەردانی بنەماڵەکانیان بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەو بابەتەوە هەتا ئێستا هیچ زانیاریەکیان لەسەر چارەنووسی ئەو گیراوانە بەدەست نەگەییشتووە. جێگای ئاماژەیە، “”بێهزاد پزیشکی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە بانە و ھاوڵاتیانی دەستبەسەر کراوی دیکە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیراون.