دوو برای خەڵکی کوهدەشتی سەر بە ئوستانی لوڕستان کە ٨ مانگ پێش لە ڕەوتی شۆڕشی “ژن، ژیان،ئازادی” لە شاری کەرەج دەستبەسەرکرابوون، بەبێ بەدوداچوون بۆ دۆسییەکانیان لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج ڕاگیراون و چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “مورتەزا داوەری” و “ئەکبەر داوەری” دوو برای خه‌ڵكی كوهده‌شت و دانیشتووی فه‌ردیسی كه‌ه‌ره‌ج، هه‌شته‌مین مانگی به‌ندكرانیان له زیندانی قزلحه‌سار تێده‌په‌ڕێنن. ئه‌و دوو برا له ڕێكه‌وتی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ماوه‌ی به‌ندكرانیاندا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كرابوون.