کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چارەنووسی دوو برای خەڵکی کوهدەشت دوای هەشت مانگ دەستبەسەرکران

ناڕوونی چارەنووسی دوو برای خەڵکی کوهدەشت دوای هەشت مانگ دەستبەسەرکران

دوو برای خەڵکی کوهدەشتی سەر بە ئوستانی لوڕستان کە ٨ مانگ پێش لە ڕەوتی شۆڕشی “ژن، ژیان،ئازادی” لە شاری کەرەج دەستبەسەرکرابوون، بەبێ بەدوداچوون بۆ دۆسییەکانیان لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج ڕاگیراون و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “مورتەزا داوەری” و “ئەکبەر داوەری” دوو برای خه‌ڵكی كوهده‌شت و دانیشتووی فه‌ردیسی كه‌ه‌ره‌ج، هه‌شته‌مین مانگی به‌ندكرانیان له‌ زیندانی قزلحه‌سار تێده‌په‌ڕێنن. ئه‌و دوو برا له‌ ڕێكه‌وتی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ماوه‌ی به‌ندكرانیاندا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كرابوون.