کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕوونی چارەنووسی بەندکراوێکی خەڵکی سەردەشت

ژنێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “ناسکە ئیسماعیلی” تەمەن ٢٤ ساڵ کە قوربانیی منداڵ هاوسەرییە نزیکەی شەش مانگ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندی ژنانی زیندانی ورمێ گوازراوەتەوە و تا ئێستا ئیزنی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی پێنەدراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوژینی “ناسکە ئیسماعیلی” ٦ ساڵ له‌مه‌وپێش بە بیانووی چوون بۆ ئەورووپا ناوبراوی بردووەتە سووریە و بە ڕێکخراوی داعش پەیوەست بوون و دوای ١٤ مانگ مانەوە لە ڕێکخراوی داعش “ناسکە” توانیویەتی لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئەوان هەڵبێت و خۆی ڕادەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بکات. ناوبراو دوای زیاتر لە ٤ ساڵ مانەوە لە کەمپی هێزەکانی سووریای دێموکراتیکدا،  زستانی ڕابردوو گەڕاوەتەوە ئێران و خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە و هەتا ئێستا ئیزنیان به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌داوه‌ چاویان به‌ ناوبراو بكه‌وێت.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی دوو گیانبه‌ختكردووی شاری سنه‌

-

گوڵبارانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی شاری بۆكان له‌لایه‌ن ژنانی شۆڕشگێڕه‌وه‌

-

نادیاری چاره‌نووسی “هێمن حه‌ففار موسته‌فایی” له‌ زیندانی شاری سنه‌

-

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ كامیۆندارانی مانگرتووی پاوه‌

-

ناڕه‌زایه‌تی مامۆستایانی وانەبێژی سنوری چەمچەماڵ

-

ده‌ستپێكی مانگرتنی سه‌ر‌انسه‌ری له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-