خوێندکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی “ئەشکان جەمشیدی” تەمەن ٢٠ ساڵ كه له ڕێكه‌وتی ٦ی خه‌رمانی ئه‌مساڵدا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەركرابوو، چارەنووسی نادیارە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەشکان جەمشیدی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لەکاتی چوون بۆ شوێنی کارەکەی بەبێ نواندنی حوكمی قه‌زایی لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسه کە ناوبراو خوێندکاری ئەندازیاری بیناسازی زانکۆی “یەزدان پەنا” لە شاری سنەی و هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه.