دوای زیاتر لە ٧ مانگ لە دەستبەسەر کرانی “گوڵاڵە مورادی”، ناوبراو هێشتا لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش كراوه.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “گوڵاڵە مورادی” لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە ئەمنییەکان و ئەشکەنجە و ئازارێكی زۆر دراوە و هەڕەشەیان لێکردووە کە ئەگەر دان بەو شتانەی کە ئەوان دەیانهەوێت نهنێت، ئەوا دوو کوڕەکەی کە پێشتر لەگەڵ خۆی دەستبەسەر کرابوون بەرەوڕووی سزای قورس دەبنەوە. جێگای ئاماژهیه “گوڵاڵە مورادی” ڕۆژی شەممە ٢٨ی مانگی خاکەلێوە، دوای کوژرانی “عوسمان حاجی حوسێنی” کادری سپای پاسداران لە پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دوای ٣٥ ڕۆژ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسی بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ گواستراوهتهوه.