پاش ٩ مانگ لە دەستبەسەر کرانی “گوڵاڵە مورادی”، ناوبراو هێشتا لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە و ناوەندە ئەمنییەکان ناوبراویان بە هاوکاری حیزبێکی کوردستانی و هەروەها بەشداری لە کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران تۆمەتبار کردووە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، هێزهكانی ئیدارەی ئیتلاعات هەتا ئێستا ئیزنیان بهو بهندكراوه نەداوە کە لە گەڵ پارێزەرەکەی قسە بکات و هاوكات نهیانهێشتووه پارێزەرەکەیشی دهستی به دۆسیەکەی بگات و بیخوێنێتهوه. “گوڵاڵە مورادی” ڕۆژی شەممە ٢٨ی مانگی خاکەلێوە دوای کوژرانی “عوسمان حاجی حوسێنی” کادری سپای پاسداران لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و بۆ ورمێ گوزرایەوە.