كێشه‌ی دامه‌زراندنی مۆعه‌لیمانی گرێبه‌ستی ئیلام له‌دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ كاركردن له وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش هێشتا ناڕوونه و له‌ڕووی ئاستی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان له دۆخێكی خراپی ئابووری ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و مۆعه‌لیمانه به‌ڵام هه‌تا كاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كاری ئه‌و مۆعه‌لیمانه نه‌گیراوه‌ته به‌ر و به‌رپرسانی ڕژیم هه‌ر ساڵ به كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی بێ بنه‌ما و ساخته هه‌وڵی به‌لاڕێدا بردن و پشتگوێ خستنی كێشه‌ی ئه‌و مۆعه‌لیمانه ئه‌درێت.