به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، ماوه‌ی پێنج مانگه كه “سۆما ساڵحی” چالاكی مه‌ده‌نی بواری ژنان و خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه كراوه و چاره‌نووسی نادیاره.
“سۆما ساڵحی” پاش ڕزگاربوونی له دوای نوورقم بوونی به‌له‌مه‌كه‌یان له یه‌كێك له كه‌نارئاوه‌كانی یۆنان، له لایه‌ن پۆلیسی دوورگه‌ی “كۆش”ی یۆنان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه ده‌كرێت. ناوبراو له دواین لێدوانی‌دا بۆ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ڕایگه‌یاندووه كه له باروودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین و كه‌س وڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان نییه. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به هۆی گۆشاره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه ناچار به به‌جێ هێشتنی زێدی خۆی بووه و ئێستا چاره‌نووسی ناڕوونه.