چاره‌نووسی “یووسف حاجی خۆش” شارومه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ پاش تێپه‌ڕبوونی سێ حه‌فته به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“یووسف حاجی خۆش” ئه‌ندامی شۆرای ناوه‌ندی و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد له به‌رواری ١٣ گوڵانی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگیشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری بێبه‌ش و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.