“ڕه‌فێق سه‌لیمی” هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه كه له مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ دا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ی هه‌تاوی “ڕه‌فێق سه‌لیمی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه گوازرایه‌وه و له‌وێ به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كرا. ناوبراو ڕۆژی ٢٨ی به‌فرانباری ساڵی پار بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه ڕاگوێزرا و ده‌زگای قه‌زایی له‌گه‌ڵ دانانی وه‌سیقه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه دژایه‌تی كرد. “ڕه‌فێق سه‌لیمی” له‌ماوه‌ی به‌ندكرانیدا یه‌ك جار توانیویه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی بگرێت و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه.