وێڕای تێپه‌ربوونی ٤٠ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ چالاكی مه‌ده‌نی ژن له پارێزگای گیلان به ناوه‌كانی “فرووغ سه‌میع نیا”، “سارا جیهانی” و “زۆهره دادڕه‌س” و ١٢ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی “سه‌مانه ئه‌سغه‌ری”، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ٢٦ی خه‌رمانان، ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و سێ چالاكه مه‌ده‌نییه كۆتایی هاتووه به‌ڵام وێڕای دابین كردنی وه‌سیقه‌ی قورس، ده‌زگای قه‌زایی و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ ئازادیان به شێوه‌ی كاتی دژایه‌تی ده‌كه‌ن. ڕۆژی ٢٥ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ئه‌و سێ چالاكه‌یان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٩ چالاكی مه‌ده‌نی دیكه له شاره‌كانی “ڕه‌شت، فوومه‌ن، به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی و لاهیجان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و ٩ كه‌سیان ئازاد كران و “فرووغ سه‌میع نیا”، “سارا جیهانی” و “زۆهره دادڕه‌س” هێشتا له گرتووخانه دان. هه‌روه‌ها “سه‌مانه ئه‌سغه‌ری” چالاكی بواری مافی منداڵان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی له منداڵان، ١٢ ڕۆژ له‌وه‌پێش له هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا، ئێستا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یانن.