به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی چالاكێكی مافی ژنانی خه‌ڵكی قه‌زوێن به ناوی “سووری بابایی چگینی” پاش یه‌ك ساڵ به‌ندكران به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی حكوومه‌ت “سووری بابایی چگینی”یان به بیانووی پشتیوانیكردنی له دایكانی دادخواز و دژایه‌تیكردنی له‌گه‌ڵ حیجابی ئیجباری ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به یه‌كساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه و ئێستا ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی تێپه‌ڕكردووه به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌كه‌ی دژایه‌تی ده‌كات و ڕایانگه‌یاندووه تا ناوبراو به‌ڵێننامه واژۆ نه‌كات و له كرده‌وه‌كانی خۆی په‌شیمان نه‌بێت ئازاد ناكرێت.