“ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مۆنته‌زر” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د و دانیشتووی تاران، ماوه‌ی سێ مانگه له گرتووخانه‌ی ناسراو به به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین دا ڕاگیراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مۆنته‌زر” له ڕێكه‌وتی ١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ی و چاوپێكه‌وتن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرا. ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه ئه‌و چالاكه سیاسیه ساڵی ٩٧ی هه‌تاویش بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ زیندانی كرا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ و نه‌شته‌رگه‌ری له زیندان ئازاد كرا. ناوبراو نه‌خۆشی دڵ، سی، گورچیله و ئارترۆزی هه‌یه و هه‌بوونی له گرتووخانه ته‌نیا گیانی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.