به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له چوار مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “ئه‌كبه‌ر باقری” چالاكی سیاسی، هێشتا چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراوه دیار نییه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مسال له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تارانه‌وه دستبه‌سه‌ر و ڕه‌اونه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كرا و پاش زیاتر له مانگ و نیوێك لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج ڕاگوێزرا. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای توشبوونی به جۆره‌ها نه‌خۆشی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به ده‌رمان و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.