کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی “پژمان مورادی” پاش دوو ساڵ به‌ندكران

ناڕوونی چاره‌نووسی پژمان مورادی پاش دوو ساڵ به‌ندكران 4

“پژمان مورادی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی ڕوانسه‌ر، ماوه‌ی دوو ساڵه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كراوه‌.

“پژمان مورادی” دوو ساڵ له‌وه‌به‌ر له‌ گوندی دێوه‌زناوی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ گوازرایه‌وه‌. ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری بێبه‌ش و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه‌.