به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ٢٢ مانگ به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنی “پژمان مورادی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌ه‌وه له شاری مه‌ریوان تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
“پژمان مورادی” خێزاندار، باوكی منداڵێكی كچ و خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر بوو، ڕۆژی ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٠، كاتێك بۆ گه‌شتكردن سه‌ردانی گوندی دێوه‌زناوی سه‌ر به شارستانی سه‌وڵاوای كرد، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن و په‌یوه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ش و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.