“په‌یمان فه‌ره‌ح ئاوه‌ر” چالاكی مه‌ده‌نی و هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی گیلان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١١٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌كی لێپرسینه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی لاكانی ڕه‌شت ڕاگوێزرا. جێگای ئاماژه‌یه ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی تا مانگی گوڵان تازه كراوه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر چاره‌نووسی، هێشتا زانیاریێك سه‌باره‌ت به كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی له به‌رده‌ستدا نییه.