له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٨ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “سه‌ید حه‌نزه‌له هیدایه‌تی” و “زانیار ئه‌مجه‌دی”، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوی “جه‌لال ته‌پاك”، لاوێكی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به‌ناوی “مائیده سۆهرابی”، خوێندكارێكی خه‌ڵكی قائیم شار به‌ناوی “محه‌ممه‌دڕه‌زا سه‌مه‌رلی”، “هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بانه به‌ناوی “جه‌لال ساڵحی” و لاوێكی به‌لووچی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ناوی “ئومید مالكی به‌راهوویی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شونێكی نادیار ڕاگوێزراون.