له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٦ هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ناوی “كیمیا ووه‌هابی فه‌ڕ”، دوو لاوی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوه‌كانی “سرووش به‌یگ زاده” و “ناسر فه‌قێ عیسا”، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به‌ناوه‌كانی “ئێدریس نه‌سرۆڵڵاپور” و “مه‌یسه‌م مه‌ڵاوه‌یسه”، لاوێكی خه‌ڵكی گورگان به‌ناوی “مه‌رجان تالشیان جلۆدارزاده”، هاوژێنی گیانبه‌ختكردوویه‌كی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ به‌ناوی “تاهیره به‌جڕه‌وانی” خه‌ڵكی تاران، كچێكی لاوی خه‌ڵكی بابول به‌ناوی “نیلووفه‌ر ئه‌بازه‌ریان”، لاوێكی خه‌ڵكی مه‌لیكان به‌ناوی “ئه‌كبه‌ر یووسفی”، خوێندكارێكی زانكۆی ڕازی كرماشان به‌ناوی “محه‌ممه‌د حسێن دێهقانی”، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شیراز به‌ناوه‌كانی “فه‌هیمه سادات هاشمی” موعه‌لیم، “مه‌رجان و ئه‌مین جه‌نگجوو” وه‌رزشوان، لاوێكی خه‌ڵكی ئه‌یوان به‌ناوی “ئومید فه‌رامه‌رزی”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شار به‌ناوی “محه‌ممه‌د ئه‌مین فه‌ریدی”، “كچێكی لاوی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د به‌ناوی “مه‌هشید مێهدی زاده” و وه‌رزشوانێكی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان به‌ناوی “حیسام مووسه‌وی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه كردووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.