به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی ١٥ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران پاش به‌ندكرانیان ناڕوون و نادیاره و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ‌ئاكام ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چاره‌نووسی خوێندكارێكی زانكۆی تاران به‌ناوی “مه‌هدیه سوله‌یمانی”، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “سارۆ ڕۆسته‌می”، “ئۆمید شه‌یخی”، “محه‌ممه‌د سدیق ئه‌میری” مامۆستای زانكۆی ئازادی سنه، “پووریا فاتحی” و “مه‌نسوور محه‌ممه‌دزاده”، پێنج مێرمنداڵی خه‌ڵكی گوندی “لایه‌ن”ی كامیاران به‌ناوه‌كانی “كیانووش ئیبراهیمی”، “فه‌رزاد ئیبراهیمی”، “سیرووس ئیبراهیمی”، “نیما ئیبراهیمی” و “سیامه‌ك ئه‌حمه‌دی”، دوو لاوی خه‌ڵكی دێهده‌شتی یاسووج به‌ناوه‌كانی “شایان و ڕه‌زا ئازه‌رنووش”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوی “ڕه‌حیم شه‌مامی”، “مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی كانی دیناری مه‌ریوان به‌ناوی “كارۆ نه‌سری”، خوێندكارێكی زانكۆی كرماشان به‌ناوی “حوستا حه‌یده‌ری” و هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “حه‌سه‌ن فیرووزی” پاش به‌ندكرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ناڕوون و نادیاره.