له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٢ هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه كراون و و چاره‌نوورسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به‌ناوی “مێهدی قه‌دیمی”، قوتابیه‌كی ته‌مه‌ن 16 ساڵی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “دیار شێخه”، خوێندكارێكی زانكۆی سووره به‌ناوی “مه‌هتاب ئه‌نساریان”، دوو لاوی خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د باغبانی” و “ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی”، شارۆمه‌ندێكی به‌هایی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “ئه‌رمه‌غان زه‌بێحی مۆقه‌ده‌م”، هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی ئامۆل به‌ناوی “ڕه‌ها لونج”، دوو كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌سیح دانشوه‌ری به‌ناوه‌كانی “مه‌لیحه حه‌بیبی” و “مه‌سعوود حه‌بیبی”، لاوێكی كوردی خه‌ڵكی قووچان به‌ناوی “حسێن كازمی” و “سۆهه‌یل عه‌ره‌بی” به‌ندكراوی سیاسی ناسراو، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.