به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی ١٠ به‌ندكراوی خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی “ته‌یفوور بابامیری”، “جه‌لیل مه‌ولوودی”، “هێمن كرمانج”، “ئه‌حمه‌د مامزاده”، “ئه‌بووبه‌كر مامزاده”، “سۆران قاسمی”، “پژمان سوڵتانی”، “كاوه ساڵحی”، “ڕزگار بابامیری”، “جه‌وانمه‌رد مام خۆسره‌وی”، “شۆرش ئه‌بووبه‌كری” و “دڵشاد محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌زیندانی ورمێ به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ١٠ هاووڵاتیه‌ی خه‌ڵكی بۆكان كۆتاییه‌كانی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراون و ئێستا بیلاته‌كلیف له زیندانی ده‌ریای ورمێ ڕاگیراون. شایانی باسه كه ئه‌و به‌ندكراوانه بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. له‌لایێكی دیكه‌وه ڕۆژی ڕابردوو “عوسمان مۆزه‌یه‌ن” پارێزه‌ری پله یه‌كی دادگوسته‌ری ڕایگه‌یاند كه دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوه‌كانی “شۆڕش ئه‌بووبه‌كری” و “دڵشاد محه‌ممه‌دی” كه له به‌رواری ١٧ی به‌فرانباری ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستیانن.