له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٠ هاووڵاتی و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه به ناوه‌كانی “كه‌یوان زه‌ندی”، “شه‌هرام فه‌رهادی” و “سه‌ید حه‌نزه‌له هیدایه‌تی”، خوێندكارێكی زانكۆی به‌هه‌شتی و په‌ره‌ستاری نه‌خۆشخانه‌ی مۆده‌ڕسی تاران به‌ناوی “مه‌عسوومه حسێن زاده”، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی به‌لووچستان به‌ناوی “عه‌ل ئه‌كبه‌ر خۆش كه‌نار” كه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران به‌ناوه‌كانی “مه‌یسه‌م ڕۆسته‌ملوو” و “مینا ئه‌فشاری”، لاوێكی خه‌ڵكی ئیزه به‌ناوی “بێهرووز سه‌له‌حشوور” و شاخه‌وانێكی خه‌ڵكی ته‌ورێز به‌ناوی “مه‌لیحه به‌نی ئه‌سه‌د” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.