“وریشه مورادی” ناسراو به “جوانا سنه”، چالاکی بواری مافی ژنان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له ده‌ورووبه‌ری سنه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه.
“وریشه مورادی” له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و ته‌نیا یه‌ك جار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دیدارێكی كورتی بووه. ناوبراو پاش به‌ندكران، بۆ ماوه‌ی دوو حه‌فته له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه، به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ ئه‌شكه‌نجه درا، كۆتاییه‌كانی مانگی گه‌لاوێژ، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی سنه ڕاگوێرزا و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.