وێڕای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “بیژه‌ن(هه‌ڵمه‌ت) مورادی” له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه، چاره‌نووسی ئه‌و چالاكه سیاسی و كرێكارییه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی “دڵنیا مه‌ولوودزاده” هاوژینی هه‌ڵمه‌ت مورادی”، ١٨٤ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراودا تێپه‌ڕ ده‌بێت و پۆلیسی توركیا هیچ ڕوونكردنهویهكی له‌سه‌ر چاره‌نووسی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌داوه. پێشتر “دڵنیا” له گرته‌ویدیۆیه‌كدا داوای له ناونده‌كانی مافی مرۆڤ كردبوو بچن به هانایانه‌وه.