ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌شت هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری “ده‌ڕه‌شه‌هر”ی سه‌ر به پارێزگای “ئیلام” به‌هۆی به‌شداری له خۆپیشاندانه سه‌راسه‌رییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و تا ئێستا هیچ زانیاریێك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له به‌رده‌ستدا نیه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییانی خه‌ڵكی “ده‌ڕه‌شه‌هر” به ناوه‌كانی “حوسه‌ین ئه‌دیب” “ڕه‌زا نه‌زه‌رپوور” “په‌یام ڕه‌زایی” “په‌یمان ڕه‌زایی” “زه‌بێح قولیزاده” “ڕه‌زا قاسمی” فه‌رزاد ئه‌سه‌دی” و “ڕه‌سووڵ كیانی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و گوازراونه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.