سەرەڕای تێپەڕینی یەک مانگ و حەفت ڕۆژ بەسەر كاتی دەستبەسەرکرانی “ئارەش شەریفی” هاووڵاتی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە و دانیشتووی مەریوان، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسه‌ر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
“ئاره‌ش شه‌ریفی” ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ، لە شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا. ناوبراو لەماوەی دەستبەسەرکرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و هۆكاری به‌ندكرانی هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.