کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری سنه‌

ناڕوونی چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری سنه‌ 2

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ ناوی هێرشی ناوگه‌ران پاش ده‌ستبه‌سه‌ركراان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، هێرش ناوگه‌ران له‌ هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له‌ شاری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ گوازرایه‌وه‌. ناوبراو پێشتر و له‌ ده‌یه‌ی ٨٠ی هه‌تاوی دا به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرابوو. هۆكاری ڕفاندنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌و چالاكه‌ سیاسییه‌ هێشتا ڕوون نییه‌ و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی تا به‌ ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه‌.