به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “گێلی كه‌ران”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی “عه‌بدۆڵڵا ڕه‌هنه‌ورد” پاش ٢٣ ڕۆژ به‌ندكران به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“عه‌بدۆڵڵا ڕه‌هنه‌ورد” ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری بێبه‌ش كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ هیچ ئاكامێكی نه‌بووه.