به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوی “شێرزاد ئازه‌ربه‌رزین” كه ماوه‌ی چوار مانگه له‌لایه‌نی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی نه‌غده كراوه چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌روه‌نده‌ی “شێرزاد ئازه‌ربه‌رزین” بە تۆمه‌تی “هاوكای له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ڕاده‌ستی دادگای ئینقلابی مهاباد كراوه و ناوبراو له ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. شایانی باسه كه “شێرزاد ئازه‌ربه‌رزین” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ته‌واوبوونی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار ڕاگوێزی زیندانی نه‌غه‌ده كرا.