به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی سه‌ردووشی مه‌ریوان به ناوی “عادڵ پیرووزی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ كه ماوه‌ی ٢٧ ڕۆژه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندراوه، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
“عادڵ پیرووزی” ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانه‌وه بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە. ناوبراو چوار ساڵ له‌وه‌به‌ریش له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی حكوومه‌ته‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه كه عادڵ له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.