کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی به‌ندكراو له‌ شاری سنه‌

ناڕوونی چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی به‌ندكراو له‌ شاری سنه‌ 1

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی كامیاران و دانیشتووی سنه‌ به‌ ناوی “ئومید ئه‌سه‌دی” كه‌ پێش ساڵیادی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

“ئومید ئه‌سه‌دی” ڕۆژی ٢١ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ و چوار ڕۆژ پێش ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی”، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ڕفێندرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و به‌دواداچوونی كه‌س و كاری تا به‌ ئێستا بێ ئاكام بووه‌.