کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی مەنیژە خوشنوود له‌ گرتووخانه‌ی بۆكان

ناڕوونی چاره‌نووسی مەنیژە خوشنوود له‌ گرتووخانه‌ی بۆكان 1

چاره‌نووسی مەنیژە خۆشنوود، هاووڵاتیی خەڵکی بۆكان، پاش تێپەڕبوونی ٢٥ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا، ڕوون نییه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.

مەنیژە خۆشنوودی تەمەن ٥٦ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک له‌سه‌ر هۆکاری ڕفاندن و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ست دا نییه‌ و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به‌ ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه‌.