ماوه‌ی سێ ڕۆژه مێهدی جه‌هانگیری، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر مێهدی جه‌هانگیری، خوێندكاری ده‌ركراو له زانكۆی تاران و كرێكاری شاغڵ له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی گولگون، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌و شارۆچكه، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. له سێ ڕۆژی ڕابردوودا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه كرێكارییه سه‌ردانی كه‌ڵانته‌رییه‌كانی سه‌عید ئاباد، خادم و حه‌سه‌ن ئابادیان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ده‌ست نه‌كه‌وتووه.