چاره‌نووسی “محه‌ممه‌دتاهر حسێن پور” شارومه‌ندی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده وێڕای تێپه‌ڕبوونی چوار مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“محه‌ممه‌دتاهر حسێن پور” له ڕۆژی یه‌كی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٤٠ ڕۆژ لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا، بۆ زیندانی نه‌غه‌ده گوازرایه‌وه. ناوبراو مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی نه‌غه‌ده به تۆمه‌تی “به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره، ” و “ڕووخانی ئه‌مواڵی گشتی” به ١٥ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌و هاووڵاتیه ڕوون نه‌كراوه و بیلاته‌كلیف له زیندانی نه‌غه‌ده دا ماوه‌ته‌وه.