بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨٧ ڕۆژ به‌سه‌ر دەسبەسەركرانی “ماشا‌ڵڵا كەرەمی”، باوكی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌دمێهدی كەرەمی”، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزە ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، هەڕەشەیان لە هەموو ئەندامانی بنەماڵەی کەرەمی کردووە کە ئەگەری زانیاری سەبارەت بە چارەنووسی “ماشا‌ڵڵا کەرەمی” بڵاو بكه‌نه‌وه، دەستبەسەر دەکرێن. “محەممەدمێهدی کەرەمی” ناسراو به(كۆمار)، هاووڵاتیی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی بیجاڕ، لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١، دەسبتەسەر و دواتر بە تۆمەتی کوشتنی بەسیجییەک بە ناوی “ڕۆحوڵڵا عەجەمیان”، بە “افساد فی‌الارض” مەحکووم و ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١، حوکمی لەسێدارەدرانی بە بێ ئاگاداریی بنەماڵەکەی جێبەجێ کرا.