زیاتر له ٤٠ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” باوكی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتا چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای كه‌ره‌ج ئه‌و شوێنه‌یه كه كوڕه ٢١ ساڵ ته‌مه‌نه‌كه‌ی به ناوی “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” چه‌ن حه‌فته پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌وێ دا به‌ندكرابوو و دواجار له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته دا به ئێعدام مه‌حكووم و له سێداره درا. وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می”، دایك و برای “محه‌ممه‌د مێهدی”یش له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ند جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” كاتێك له مه‌راسمی چله‌ی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” به‌شداری كردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا.