به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” باوكی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” له گیانبه‌ختكردووانی كوردی شۆڕشی “ژینا” له شاری كه‌ره‌ج، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
چه‌ند ڕۆژ پێش ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی”، “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” باوكی “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له شاری كه‌ره‌ج، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له دوو ڕۆژی ڕابردووش دا ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت كران و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه تاكوو له هیچ مه‌راسمێك دا به‌شداری نه‌كه‌ن.