به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ١٢ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌یان كرێكاری خه‌ڵكی گوندی “ئاق ده‌ڕه”ی تیكاب تێپه‌ڕ ده‌ربێت و هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ڕۆژی ٨ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ كرێكارانی گوندی “ئاق ده‌ڕه‌ی خواروو” له شارستانی تیكاب، له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاری و دانه‌مزراندنیان له مه‌عده‌نی زێڕی ئه‌و گونده كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ریان و دوو كه‌س به ناوه‌كانی “ناسر به‌هرامیان” و “حۆجه‌ت موئمن زاده” بریندار و ٣٢ كه‌س به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د، عه‌بدۆڵڵا، فاتێح و خه‌لیل ئافتابی”، “داریووش نیكزاد”، “ئیسماعیل ته‌یمووری”، “ئومید، بێهنام، ئیسماعیل و عه‌لی موئمن زاده”، “عارف، ئه‌مین، عه‌لی و خالید موئمنی”، “محه‌ممه‌د، كامیل و عه‌بدۆڵڵا خوسره‌وی”، “پوویان، موزه‌فه‌ر و سامان په‌رمووده”، “یه‌عقووب ئیسكه‌نده‌ری”، “ڕامین ته‌یمووری”، “ڕێبوار به‌رفه‌ر”، “حامید، كامیل و فه‌رهاد ئه‌نووشه”، “زه‌كه‌ریا یارئه‌حمه‌دی”، “خدر و په‌یام به‌هرامیان”، “جه‌لیل ئێران پور” و “جه‌ماڵ ئێجلالی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌منیه‌تی ورمێ گوازرانه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ساڵانی ڕابردوودا ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كرێكارانی ناڕازی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ی به شه‌لاق و سزای ماڵی مه‌حكووم كردبوو.