وێڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له دوو حه‌فته به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “عوسمان قادری” هاووڵاتی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
“عه‌سمان قادری” هاووڵاتی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده دوو حه‌فته له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.