به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چاره‌نووسی شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “وه‌حید به‌نی عامریان”، “پوویا قوبادی”، “ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مونته‌زر”، “بابه‌ك عه‌لیپور”، “ئه‌كبه‌ر دانشفه‌ر” و “موجته‌با ته‌قه‌وی”له زیندانی ئێڤین به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“وه‌حید به‌نی عامریان”، “سه‌یدمحه‌ممه‌د ته‌قه‌وی”، “ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مونته‌زر”، “ئه‌سغه‌ر دانشفه‌ر” و “بابه‌ك عه‌لیپور” له ڕێكه‌وتی ٢٥ی گوڵانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن لقی پێنجی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی عه‌لیزاده له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش دا به “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار و به به‌غی محكووم كرابوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “موجته‌با ته‌قه‌وی” له هاودۆسیه‌كانی ئه‌و شه‌ش كه‌سه به “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی نیزام” تۆمه‌تبار كراوه.