کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی شارومه‌ندێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری سنه‌

ناڕوونی چاره‌نووسی شارومه‌ندێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری سنه‌ 1

هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ ناوی ئازاد ڕه‌حیمی، ماوه‌ی دوو مانگه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

ئازاد ڕه‌حیمی، ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، ڕۆژی ٨ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌ جاده‌ی نێوان مه‌ریوان بۆ سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ گوازرایه‌وه‌. له‌و ماوه‌یه‌دا بنه‌ماڵه‌ی ئازاد چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سنه‌یان كردووه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگێرانی ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.