“هاكوپ گوچۆمیان” شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌رمه‌نستان كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژین و دوو منداڵی ته‌مه‌ن ٧ و ١٠ ساڵ سه‌ردانی ئێرانی كردبوو، كۆتایی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕێكخراوی مه‌ده‌نی و تایبه‌تی “ماده‌ی ١٨” كه له له‌نده‌نی به‌ریتانیا هه‌ڵكه‌وتووه و له بواری ئازادی ڕاده‌ربڕینی كه‌مینه ئایینیه‌كان چالاكه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ ڕایگه‌یاند: “هاكوپ گوچۆمیان” و هاوژینه‌كه‌ی به ناوی “ئێلیسا شاهڕوودیان” دوو شارومه‌ندی ئێرانی و مه‌سێحی، ٢٤ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له میوانییهكدا له شارۆچكه‌ی په‌ردیسی تاران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه دوو شارومه‌نده مه‌سێحیه بۆ ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته له به‌ندی تاكه‌كه‌سی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ئه‌شكه‌نجه و ئازار دران و ڕۆژی ٢٧ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، “ئێلیسا شاهڕوودیان” به دانانی وه‌سیقه‌ی ٢ ملیارد تمه‌نی له زیندانی ئازاد كراوه، به‌ڵام هاوسه‌ركه‌ی هێشتا بیلاته‌كلیف له زیندان دا ماوه‌ته‌وه.