له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ پزیشكی خه‌ڵكی شاره‌كانی تاران و خۆڕه‌م ئاوا كه هاتووچۆیان بۆ شاری مهاباد ده‌كرد، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
“یاسر ڕەحمانی ڕاد” پزیشکی گشتی و “بێهنام ئۆحادی” پزیشکی دەروونی و “هومایون ئیفتخاریان نیا” پزیشکی ژووری نەشتەرگەری کە لە تاران و خۆڕه‌م ئاواوه دەچوون بۆ مهاباد، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.