به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د مه‌حموودی، ئه‌رسه‌لان ئومیدی و محه‌ممه‌د حه‌سه‌نی له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بێ سه‌روشوێن كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له سنووری مه‌روی ته‌قه‌یان له كۆڵبه‌ران كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێك به ناوی ئه‌حمه‌د مه‌حموودی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی بانه بریندار بووه و دوو كۆڵبه‌ری دیكه به ناوه‌كانی ئه‌رسه‌لان ئومیدی و محه‌ممه‌د حه‌سه‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. شایانی باسه كه ئه‌حمه‌د مه‌حموودی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانی به‌سته‌ری كراوه و چاره‌نووسی دوو كۆڵبه‌ری دیكه نادیاره.