له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووا سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك به ناوه‌كانی “ڕامین فاتحی“، “ڕادا فاتحی” و “وریا فاتحی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و له‌و كاته‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “ڕامین فاتحی” ڕۆژی ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌باخێكدا له نزیك شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و “وریا فاتحی” له ماڵی باوكی و “ڕادا فاتحی” له ڕێگه‌وتی ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه كاتێك بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم پێیان ڕاده‌گه‌ینن كه هیچ یه‌ك له‌و سێ به‌ندكراوه مافی ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ریان نییه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی هه‌ر جۆره زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌نه‌ته پاڵیان و شوێنی ڕاگیرانیان بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.