به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، چاره‌نووسی سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و مهاباد به ناوه‌كانی “هادی لاوه”، “سۆران نه‌سیری” و “قه‌هره‌مان ڕه‌سووڵی” پاش ڕفاندنیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“هادی لاوه” گۆرانیبێژی خه‌ڵكی شنۆ له ڕێكه‌وتی ١١ی گوڵانی ١٤٠٣، له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده تا به ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه و كه‌س و كاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “سۆران نه‌سیری” و “قه‌هره‌مان ڕه‌سووڵی” شارومه‌ندانی خه‌ڵكی مهاباد، كۆتاییه‌كانی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕاگوێزراون. هۆكاری به‌ندكران و چاره‌نووسی دۆسیه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه ڕوون نییه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.