چاره‌نووسی سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی دانیشتووی تاران به‌ناوه‌كانی “نه‌سرۆڵڵا فه‌لاحی” و دوو منداڵه‌كه‌ی به‌ناوه‌كانی “ئه‌رده‌وان” و “ئه‌رغه‌وان” كه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به “افساد فی الارض” و “موحاره‌به” مه‌حكووم كراوون له زیندانی ئێڤین نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نه‌سرۆڵڵا فه‌لاحی” ته‌مه‌ن ٦٦ ساڵ و كچ و كۆڕێكی كه ته‌منیان له نێوان ٢٢ بۆ ٢٤ ساڵ دایه له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری شاره‌كانی ئیسفه‌هان و شیراز له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین له تاران ڕاگوێزرابوون. “عێرفان كه‌ره‌م وه‌یسی” پارێزه‌ری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له ماڵپه‌ڕی خۆی ڕایگه‌یاند كه بازپۆرسی لقی ٦ی دادسه‌رای ئێڤین ڕێگه‌ی له ئه‌ستۆگرتنی وه‌كاله‌تیان گرتووه و هه‌رسێ به‌ندكراو ماوه‌ی پێنج مانگه بیلاته‌كلیف له زیندان ڕاگیراون و له‌گه‌ڵ ئازادی به وه‌سیقه‌یان دژایه‌تی ده‌كرێت.