وێڕای تێپه‌ڕبوونی ١٩ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “سووسه‌ن حه‌سه‌نزاده” چالاكی مه‌ده‌نی و مامۆستای زمانی كوردی خه‌ڵكی بۆكان، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به ٨ ئۆتۆمبێله‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “سووسه‌ن حه‌سه‌ن زاده” و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ گواسته‌وه. له ماوه‌ی ١٩ ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.